ترەمپ: جۆو بایدن خراپترین سەرۆک بووە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، جۆو بایدن، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا، خراپترین سەرۆکی ئەمەریکا بووە لە مێژووی ئەم وڵاتە.
لە وتارێکیدا لە کۆنگرێس، ترەمپ بە هەردوو ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڕایگەیاند، ئیدارەکەی دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە، هەروەها زۆربەی ئەمەریکییەکان پێیان وایە کە ئێمە بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕۆین.
ئاماژەی بەوەش کرد، خەونی ئەمەریکی ناتوانرێت بوەستێنرێت.
ترەمپ شانازیی بە کردەوەی خێرا و یەکلاکەرەوە بۆ ئاڕاستەکردنەوەی ئابووریی و کۆچبەری و سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد، لەکاتێکدا هەفتەکانی یەکەمی لە کۆشکی سپیدا کۆنگرێس و گەلی ئەمەریکا ئاگادارکردەوە لە ئەمەریکایەکی نوێ.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، وتارەکەی ترەمپ سەبارەت بە نوێکردنەوەی خەونی ئەمەریکایە، بانگەشە بۆ دەستکەوتەکانی دەکات و داوای لە کۆنگرێس کرد پارەی زیاتر تەرخان بکات بۆ دابینکردنی بودجە بۆ سەرکوتکردنی کۆچبەری نایاسایی.