ئەردۆغان: بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی لە سووریا دەکەین

سه‌رۆكی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی له پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پشتگیرییه‌كی سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت؛ ده‌شڵێت، توركیا جگه له سه‌روه‌ریی سووریا مه‌به‌ستیه‌تی هه‌موو پێكهاته ئیتنی و تایفییه‌كانی ئه‌و وڵاته له ئاشتیدا بن.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌ك بۆ سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، توركیا هه‌ر پشتیوانییه‌ك له توانایدا بێت پێشكه‌شی سووریای ده‌كات له پێناو بووژانه‌وه و پارێزگاریكردن له سه‌لامه‌تی خاك و یهكگرتووییهكه و گه‌یشتن به ئاشتیی نێوان هه‌موو پێكهاته ئیتنی و تایفییه‌كان.
پێنجشه‌ممه، 6ـی ئاداری 2025، شه‌ڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و پاشماوه‌كانی ڕژێمی پێشووی به‌شار ئه‌سه‌د لە پارێزگای لازقیە كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌له‌وین ڕووی دا و دواتر پێكدادانه‌كان جه‌بله و بانیاس و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری ناوچە عەلەوییەکانی گرته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریان بوونه قوربانی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و ڕووداوانه له ئه‌نجامی كوشتنی ده‌یان كارمه‌ندی ئه‌منیی هێزه‌كانی حكوومه‌تی نوێ له لایه‌ن پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ریان هه‌ڵداوه و دواتر "جه‌ماوه‌ر ناڕێكخراو له خه‌ڵكی ئاسایی و چه‌كدار"، هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كانیان كردووه و ئه‌و "كوشتارگه‌یه‌ی دژ به عه‌له‌وییه‌كان"ـی لێ هاتووه‌ته ئاراوه.
له لای خۆیه‌وه ڕامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیاندووه: "ئەوەی ڕوودەدات هیچ پەیوەندییەکی بە پشتیوانی و دژایەتیکردنی ڕژێمی پێشووی ئەسەدەوە نییە، به‌ڵكوو کۆمەڵکوژیی تایفییە بە ئامانجی دەرکردنی عەلەوییەکان لە ماڵ و شوێنی خۆیان".
ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا له دوای 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024ـوه كه ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان گرتووه‌ته ده‌ست، به‌رده‌وام دڵنیاییان داوه‌ته‌وه كه‌مینه و پێكهاته‌كانی سووریا، به‌ڵام عه‌له‌وییه‌كان ترسیان له كاردانه‌وه‌ی توند هه‌بووه به‌هۆی ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د هه‌یانه.
عەلەوییەکان ژماره‌یان نزیكه‌ی ملیۆنێك و 700 هه‌زار كه‌سه، له كاتێكدا كه‌مینه‌ن و ته‌نیا نزیكه‌ی ڕێژه‌ی 9%ـی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته زۆرینه سوننییه، پێك ده‌هێنن.