قەتەر پێشوازیی لە ڕێککەوتنی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەکات

دوای ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی، کاردانەوەکان بەردەوامن و قەتەر ڕایگەیاند: پێشوازیی لە ڕێککەوتنی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەکەین.
دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، دوای ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع سهرۆكی قۆناغی ڕاگوزهری سووریا و مهزڵووم عهبدی، فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سووریای دیموكرات (ههسهده)، قەتەر، پێشوازیی لەو ڕێککەوتنە کرد و ڕایگەیاند: پێشوازیی لە ڕێککەوتنی یەکخستنەوەی هەسەدە لەگەڵ دامەزراوەکانی سووریا دەکەین.
قەتەر باسی لەوەش کردووە: سەقامگیریی سووریا پێویستی بە کۆنترۆڵکردنی چەکە لەدەستی دەوڵەتدا و پێویستە سوپای سووریا گوزارشت لە تەواوی پێکهاتەکان بکات.
هەر بەبۆنەی ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی، لە حەسەکە و ڕەققە هاووڵاتییان تەقەی خۆشیان کرد و بە هۆیەوە 15کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی کوژرا.