مەزڵووم عەبدی: ئەم ڕێککەوتنە دەرفەتێکی باشە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ کە هەموو پێکهاتەکان لە خۆ بگرێت

فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند، لەم قۆناغە هەستیارەدا پێکەوە کار دەکەین، بۆ دەستەبەرکردنی قۆناغی ڕاگوزەری کە لە ئاستی خواستی گەلەکەمان بێت، هەروەها ئێمە ئەم ڕێککەوتنە بە دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەزانین، بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ.
سێشەممە، 11ـی ئاداری 2025، مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات 'هەسەدە' لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' ڕایگەیاند، لەم قۆناغە هەستیارەدا پێکەوە کار دەکەین، بۆ دەستەبەرکردنی قۆناغی ڕاگوزەری کە لە ئاستی خواستی گەلەکەمان بێت بۆ دادپەرەوەری و سەقامگیری.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە پابەندین بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر کە مافی هەموو سووریەکان دەستەبەر بکات، هەروەها بگەن بە ئاشتی.
مەزڵوم عەبدی گوتیشی: ئێمە ئەم ڕێککەوتنە بە دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەزانین، بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ کە هەموو پێکهاتەکانی لە باوەش بگرێت و گەرەنتی دراوسێیەتییەکی باش بکات.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانیی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش: ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش مافی هاووڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له خاڵێكی دیكه‌دا بڕیار درا به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا. هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان و پاراستنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ره بكرێت.
له خاڵی شه‌شه‌م و كۆتاییشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سووریا بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دیكه‌ی سه‌ر ئاسایش و یه‌كپارچیی سووریا.