سوودانی كوژرانی والی داعشی له عێراق و سووریا ڕاگه‌یاند

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كوژرانی والی داعشی له عێراق و سووریا ڕاگەیاند؛ ده‌شڵێت، كوژرانی ناوبراو به پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شیی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی بووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كوژرانی والی داعش له عێراق و سووریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ ده‌شڵێت، كوژرانی ناوبراو به له پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شیی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی بووه.
هه‌ینی، 14ـی ئاداری 2025، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) كوژرانی عه‌بدوڵڵا مه‌كی، والی داعش له عێراق و سووریای ڕاگه‌یاند.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كوژرانی مه‌كی ناسراو به (ئه‌بو خه‌دیجه) له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی بووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه، مه‌كی وه‌كوو جێگری جێ‌نشین پۆستی والی داعشی له عێراق و سووریا به‌ڕێوه بردووه و هاوكات به‌رپرسی لێژنه‌ی ڕێگه‌پێدراو و به‌رپرسی نووسینگه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ره‌كییه‌كان بووه.
سوودانی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، مه‌كی یه‌كێك بووه له ترسناكترین و مه‌ترسیدارترین تیرۆریسته‌كان له عێراق و جیهان.
عه‌بدوڵڵا مه‌كی موسڵیح ڕه‌فیعی له ڕێككهوتی 9ـی حوزه‌یرانی 2023 له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خرایه ناو لیستی تیرۆر.
يواصل العراقيون انتصاراتهم المبهرة على قوى الظلام والإرهاب، حيث تمكن أبطال جهاز المخابرات الوطني العراقي، بإسناد وتنسيق من قيادة العمليات المشتركة وقوات التحالف الدولي، من قتل الإرهابي عبد الله مكي مصلح الرفيعي المكنى (أبو خديجة) الذي يشغل منصب ما يسمّى (نائب الخليفة وهو الذي…
— محمد شياع السوداني (@mohamedshia) March 14, 2025