ئیدارەی ترەمپ مافی مانەوەی 530 هەزار پەنابەر هەڵدەوەشێنێتەوە

ئیدارەی ترەمپ مافی مانەوەی یاسایی  530 هەزار کەس هەڵدەوەشێنێتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی کارەکانی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەراندایە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، هەڵوشاندنەوەی مافی مانەوەی یاسایی ئەو پەنابەرانە تەنیا هاووڵاتیانی کوبا، هایتی، نیکاراگوا و ڤەنزوێلا دەگرێتەوە، هەروەها ئەو پەنابەرانە "مافی مانەوەی یاسایی کاتی"یان لەئەمەریکادا هەیە.

ئاماژە بەوەش دراوە، بڕیارەکە  لە 24ـی نیسانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕۆژنامەی  نیویۆرک تایمز، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بڵاوی کردەوە، ئیدارەی  دۆناڵد ترەمپ، ڕەشنوسێکی ئامادە کردووە، کە دەیەوێت قەدەغەی گەشتکردن بەسەر هاووڵاتیانی 43 وڵاتدا بسەپینێت، کە بە سێ گرووپ دابەشیانی کردووە.

 
 
Fly Erbil Advertisment