سوپای ئیسرائیل ڕێگریمان لە مووشەکێک کرد لە یەمەنەوە هەڵدرابوو

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی ئاداری 2025، ڕایگەیاند، مووشەکێک کە لە یەمەنەوە ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرا، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە ئاسمانی ئیسرائیل، لەناومان بردووە و زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیلیش چالاک کرا.

ئەڤیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سەربازی ئیسرائیل گوتی: پێش ئەوەی مووشەکەکەی حووسییەکانی یەمەن بگاتە ئاسمانی ئیسرائیل، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل تێکیان شکاندووە.

فەرماندەیی بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل ڕایگەیاند "زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە ناوەڕاستی ئیسرائیل و لە زیاتر لە 20 شار و شارۆچکەی تەلئەڤیڤ و قودس و باکووری کەناری ڕۆژاوا لێ دراوە."

لای خۆیەوە یەحیا سەریع، گوتەبێژی حووسییەکان ڕایگەیاند، حووسییەکان دوو هەڵمەتیان کردووە، یەکەمیان فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە یافای داگیرکراو بە مووشەکی هایپەرسۆنیکی 'فەلەستین 2' دووەمیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر  کەشتییە جەنگییە پاسەوانەکانی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس هاری ئێس ترومان، لە دەریای سوور. 

 

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment