بەرپرسێکی داعش لە باکووری سووریا دەستگیر کرا

لە حەوت ئۆپەراسیۆنی جیاواز لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پشتیوانیی هاپەیمانان، هەسەدە 16 ئەندامی داعشی دەستگیر کرد و لە ناویاندا بەرپرسێکی دیاریی ئەو ڕێکخراوە هەیە.
دووشەممە 24ـی ئاداری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاشکرای کردووە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئێستا هەسەدە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان حەوت ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە دژی داعش لە شار و شارۆچکەکانی ژێردەسەڵاتی بەڕیوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری: تەواویی ئۆپەڕاسیۆنەکان لە پارێزگاکانی ڕەققە و ، دێرەزوور و حەسەکە و گوندەکانی دەوروبەری بووەو لە ئەنجامدا 16 ئەندام و گومانلێکراوی داعش دەستگیرکراون و لەناویاندا بەرپرسێکی باڵای داعش هەیە.