پەرلەمانتارێک: کەرتی تەندروستیی واست وێران بووە

پارێزگای واست یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق له ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه چه‌ندین گرفتی هه‌یه و هاووڵاتییان و په‌رله‌مانتارانی پارێزگاكه ڕه‌خنه له به‌رپرسانی پارێزگاكه‌یان ده‌گرن كه له ئاستی پێویستدا نین و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵناگرن.
پێنجشه‌ممه، 27ـی ئاداری 2025، باسم نهغیمیش، په‌رله‌مانتاری پارێزگای واست له په‌رله‌مانی عێراق به مێدیاكانی گوت، خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی پارێزگاكه به‌تایبه‌تی له بواری ته‌ندروستی له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا له پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌دان.
باسم نهغیمیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، چه‌ندان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له پارێزگاكه هه‌یه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه، به ته‌واونه‌كراوی به‌جێهێڵدراون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتووشیه‌تی، پرۆژه‌ی فراوانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی دیلزه ماوه‌ی دوو ساڵه كاره‌كانی وه‌ستاوه و هیچ بهدواداچوونێكیشی بۆ نه‌كراوه.
نهغیمیش هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌ركی فراوانكردنی ئه‌و پرۆژه و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی له ئه‌ستۆدایه، دیار نه‌ماوه و كه‌سیس لێی نه‌پرسیوه‌ته‌وه. گوتیشی، ده‌گوترێت كۆمپانیاكه میسرییه، به‌ڵام تا ئێستا كه‌سێكی میسری له پرۆژه‌كه‌دا نه‌بینراوه و ئه‌و كۆمپانیایه كه ڕه‌نگه وه‌همی بێت، نه‌ك پرۆژه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵكوو بووه‌ته هۆی تێكچوونی كه‌رتی ته‌ندروستی له پارێزگاكه.