ماکرۆن: حكوومه‌تی نوێی سووریا ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له‌به‌رچاو بگرێت

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا مه‌رج بۆ پێشوازیی له سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا داده‌نێت و ده‌ڵێت، ئه‌م پرسه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
هه‌ینی، 28ـی ئاداری 2025، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ جۆزێف عۆن، سه‌رۆكی لوبنان ڕایگه‌یاند، ئاماده‌یه پێشوازی له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا بكات به‌و مه‌رجه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی به ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بكرێته‌وه و ده‌سته‌به‌ری ئاسایش بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان.
ئیمانوێل ماكرۆن جه‌ختی كرده‌وه، ده‌بێت حكوومه‌تی نوێی سووریا هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له‌به‌رچاو بگرێت و به ئاشكرا و ڕاشكاوانهیش ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش بكات، كه ئه‌م سێ مه‌رجه‌یش به لای پاریس سێ ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كین له حوكمڕانی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا.
ماكرۆن گوتیشی، ئاماده‌ن گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا به‌رده‌وامی پێ بده‌ن و پێشوازیی له ئه‌حمه‌د شه‌رع بكه‌ن و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتووش ئه‌م پرسه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و دانوستانه‌كانیش له‌م باره‌وه تا ئێستا ئه‌رێنین.