ئۆكرانیا ڕووسیا به تاوانی جه‌نگ تۆمه‌تبار ده‌كات

به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی له كۆتایی هه‌فته‌دا ڕووسیا كردییه سه‌ر خاركێڤ، ئۆكۆانیا ڕووسیا به ئه‌نجدامدانی تاوانی جه‌نگ تۆمه‌تبار ده‌كات.
تۆڕی هه‌واڵی فڕانس پرێس ڕایگه‌یاند، ڕووسیا له ڕێگه‌ی شه‌ش موشه‌كه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره و له بەهۆیەوە 30 كه‌س بریندار بوون كه هه‌ندیكیان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا چاره‌سه‌ریان وه‌رده‌گرت و هه‌ندێك له‌وانه‌ش منداڵن.
ده‌شڵێت: به‌هۆی بهئامانجگیرتنی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونه‌وه دوو كه‌س كوژراون.
لای خۆیەوە ڤلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا لە پەیامێکیدا، داوای فشاری زیاتر ده‌كات بۆ سه‌ر ڕووسیا بۆئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی بوه‌ستێنیت.
له په‌یامه‌كه‌شدا ده‌ڵێت: ئه‌و هێرشانه‌ی ڕووسیا ده‌یانكاته سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل هێرشن بۆسه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌ستاندنی جه‌نگ.
دووپاتیشی کردەوە، ئۆكرانیا لەژێر فشاری به‌هێزه له لایه‌ن ئه‌وروپا و ئه‌مەریكاوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئاگربه‌سته بێ مه‌رجه ڕازیبێت كه ده‌مێكه پشتگویی خستووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌هه‌وڵی چڕی ئه‌مەریكا كار له‌سه‌ر گه‌یشتن به ئاگربه‌ست ده‌كرێت له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دووەم جارە ئۆکرانیا ڕووسیا تۆمەتبار دەکات بە تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەی لەسەری ڕێككەوتوون.