ناتانیاهۆ سبەی بەرەو واشنتن بەڕێ دەکەوێت

سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته چه‌ند پرسێكی تاوتوێ ده‌كه‌ن.
شه‌ممه، 5ـی نیسانی 2025، نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ناتانیاهۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێ ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ناتانیاهۆ و تره‌مپ تاوتوێی سه‌پاندنی باجی گومرگی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
هاوكات ئاماژەی به‌وه‌ش داوە، پرسی ئاڵوگۆڕی بارمته‌كانی ژێر ده‌ستی حه‌ماس و دیلە فه‌ڵه‌ستینییه‌کان و ڕووبەڕووبونەوەی تۆمەتەکانی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییه‌كان لەلایەن ئیسرائیل و تێوەگلانی ناتانیاهۆ بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، لەو بابەتانە دەبن کە گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، پێگەی ئاکسیۆسی ئەمەریکایی ئاشکرای کرد، ڕۆژی دووشەممە، 07-04-2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی واشنتن دەکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کۆ دەبێتەوە.
بە گوێرەی ئاکسیۆس، تەوەری سەرەکیی سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ ئەمەریکا، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانە، ئەمە لەگەڵ پرسی شەڕی غەززە و دەستپێکردنەوەی کردە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەرتە.
ئەو پێگە ئەمەریکییە باسی لەوەش کردووە، ناتانیاهۆ دەیەوێت لەبارەی چۆنییەتی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ڕێک بکەوێت لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان.
ئەمە دووەم سەردانی ناتانیاهۆیە بۆ ئەمەریکا لەوەتەی ترەمپ بووەتەوە سەرۆک. سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ، بۆ جاری یەکەم سەردانی واشنتنی کردبوو.