میسان.. هێشتا هاوین نه‌هاتووه هاووڵاتییان له توێنان خۆپیشاندانیان كرد

میسان یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق كه به چه‌ندین كێشه و قه‌یرانی سیاسی، كارگێڕی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ده‌ناڵێنێت؛ دانیشتووانی سنووری ئه‌و پارێزگایه ماوه ماوه به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه گشتییان، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
یه‌كشه‌ممه، 6ـی نیسانی 2025، ده‌یان هاووڵاتیی دانیشتووی شاره‌دێی موشه‌ره‌ح له شارۆچكه‌ی كهحلای سه‌ر به پارێزگای میسان له دژی نه‌بوونی ئاوی پێویست بۆ كشتوكاڵ خۆپیشاندانیان كرد.
خۆپیشانده‌رانی شاره‌دێی موشه‌ره‌ح به سه‌رپه‌رشتیی ڕیشسپی و كه‌سایه‌تییه‌كانی شاره‌دێكه شه‌قامی سه‌ره‌كی شاردێكهیان داخست و داوایان له به‌رپرسانی كارگێڕیی كرد، داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
خۆپیشانده‌رانی شاره‌دێی موشه‌ره‌ح داوایان كرد به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه پشكی ئاویان بۆ زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان پێ بدرێت به‌تایبه‌تی كه به‌بیابانبوون و وشكه‌ساڵییه‌كی زۆر ڕووی له سنووره‌كه‌یان كردووه.
خۆپیشانده‌ران كه دروشمی "موشه‌ره‌ح تینووه، نه‌وت به‌رانبه‌ر به ئاو"ـیان به‌رز كردبووه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مۆڵه‌تی پێنج ڕۆژیان داوه‌ته به‌رپرسان بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.