سیاستمەدارێکی فەڵەستینی: پەیوەندییەکانی کورد و گەلی فەڵەستین مێژووین

لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب پانێڵێک دەربارەی پەیوەندییەکانی کورد و فەڵەستین بەڕێوە چوو، میوانی پانێڵەکە یاسر عەبد ڕەبە، سیاسەتمەداری ناسراوی فەڵەستینی بوو و گوتی: پەیوەندییەکانی کورد و فەڵەستین مێژوویین.

پێنجشەممە، 10ـی نیسانی 2025، لە پانێڵێکدا یاسر عەبد ڕەبە سیاستمەداری فەڵەستینی ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی مێژوویی لەنێوان گەلی فەڵەستین و کورد هەیە، "کاتێک پرسیار لە تاکی فەڵەستینی دەکەی دەربارەی کورد، ڕاسته‌وخۆ باسی سەڵاحەددین ئەیووبی دەکات". گوتیشی: ئەو سەرکردە کوردە بۆ ئێمە قۆناغێکی گرنگ بوو لە قۆناغەکانی نیشتیمانیی فه‌ڵەستین.

یاسر عەبد ڕەبە هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ڵاحه‌ددین ئەیووبی تەنیا پشتیوانێک نەبوو بۆ ئێمە، بەڵکوو بەشێک لە هاوکارییەکانی بووە هۆی نیشته‌جێكردنی چەند هۆزێکی کورد لە فەڵەستین، تاوەکوو ئێستاش شوێنەوارەکانیان لەوێ ماوه‌".  

باسی لەوەش کرد، هەوڵەکانی ئەو سەرکردە کوردە بەردەوام دژی داگیرکاریی بوون،  سەرچاوەی ئیلهامبەخشینی گەلی فەڵەستین بووە تاوەکوو بتوانن دژی داگیرکاری بوەستنەوە.

عەبد ڕەبە ئاماژەی بەوەش کرد، خاڵی هاوبەشی زۆر لەنێوان گەلی کورد و فەڵەستینییەکان هەیە، هەردووکییان دژی داگیرکاریی وەستاونەتەوە، تاوەکوو دەگەنە مافی چارەی خۆنووسین.

ئەو سیاستمەدارە باسی ڕەوشی ئێستای غەززەی کرد و گوتی: "غەززە کراوەته‌ زیندانێکی گەورە".

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment