ئەمەریکا 11 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەی حووسییەکان کرد

لە درێژەی هەڵمەتی ئاسمانیی ئەمەریکا بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکان لە یەمەن، فڕۆکە ئەمەریکییەکان 11 هێرشیان بۆ سەر شوێنەکانی حووسییەکان و کۆگاکانی چەک لە سەنعا دەست پێکرد.

بە گوێرەی میدیای حووسییەکان، ئەم هەڵمەتانە، ئەمڕۆهەینی، 11ـی نیسانی 2025، لە شارەدێی بەنی حەشیش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سەنعا، چیای فەج عەتان و نوقوم و گەڕەکی هاوار لە شارۆچکەی حەمدان کردە ئامانج.

هاوکات سەرچاوەکانیش ئاشکرایان کرد، پێنج هێرشی ئاسمانی سەربازگەیەکی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان لە بەنی حەشیشیان بۆمباران کردووە، هێرشێکی ئاسمانی چیای نوقومی لە ڕۆژهەڵاتی ئەو شارەی بۆمباران کردووە و سێ هێرشی ئاسمانی دیکەش کۆگایەکی مووشەکییان لە چیای فەج عەتان لە ڕۆژئاوای سەنعا بۆمباران کردووە.

هەروەها دوو هێرشی ئاسمانی سەربازگەیەکی نهێنی حووسییەکانیان بۆمباران کرد لە کێڵگەیەک لە ناوچەی هاوار لە شارۆچکەی حەمدان لە باکووری شاری سەنعا.

 
Fly Erbil Advertisment