دەرباز کۆسرەت: ڕەشنووسی لێکتێگەیشتن بۆ پێکهێنانی حکوومەت ئامادە کراوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، دەڵێت: ڕەشنووسی لێکتێگەیشتن پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت ئامادە کراوە و، لە داهاتوویەکی نزیک کۆبوونەوە دەکەن بۆ ئەوەی پۆستەکان یەکلایی بکەنەوە.
شەممە 12ـی نیسانی 2025، دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە کوردستان24ـی گوت: دەمانەوێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کورد یەکدەنگ بێت و دژایەتی یەکتر نەکەن، چونکە بەیەکگرتووی دەستکەوتی زیاتر بەدەست دەهێنن.
دەشڵێت: سوودانی چاوی لەوەیە جارێکی دیکە ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەروەها ناوبراو رۆژی چوارشەممە سەردانی سلێمانی دەکات.
لهبارهی كۆبوونهوهكانی پارتی و یهكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومهت، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ڕایگەیاند: ڕەشنووسی لێکتێگەیشتن پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت ئامادە کراوە و، لە داهاتوویەکی نزیک کۆبوونەوە دەکەن بۆ ئەوەی پۆستەکان یەکلایی بکەنەوە.