ئەحمەد شەرع بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات گەیشتە وڵاتەکە

سەرۆکی نوێی کۆمار بە یاوەری وەزیری دەرەوەی سووریا گەیشتە ئیمارات و لەلایەن وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە پێشوازیی لێ کرا، بە پێی ئاژانسی هەواڵی سووریا: شەرع دەیەوێت پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات بدات.
یەکشەممە 13ـی ئاداری 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی کۆماری سووریا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات و لەلایەن عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێشوازیی لێ کرا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە، ئەحمەد شەرع و شاندی یاوەری لەگەڵ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمە دووەم سەردانی سەرۆکی نوێی کۆماری سووریایە بۆ دەوڵەتێکی کەنداو، دوای سەردانەکەی بۆ سعوودییە.
في طريقنا إلى دولة الإمارات العربية المتحدة، نحمل تطلعات شعبنا وآماله، ونسعى إلى تعزيز علاقات الأخوة والتعاون مع أشقائنا، بما يخدم مصالح شعبينا ويعزز الروابط التاريخية بين بلدينا pic.twitter.com/f29P2HmBMJ
— أسعد حسن الشيباني (@AssadAlshaibani) April 13, 2025
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، بەر لە گەشتنیان بۆ ئیمارات، لەنێو فڕۆکەدا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیبووی: لە ڕێگاین بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هەڵگری ئاوات و هیوای گەلەکەمانین.
باسی لەوەش کردبوو، هەوڵ دەدەین پەیوەندیی برایانە و هاوکاری لەگەڵ براکانمان لە ئیمارات پتەوتر بکەین، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلەکەمان بکات و پەیوەندیی مێژوویی نێوانمان پتەوتر بکات.