سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی نووری مالیکی، بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
یەکشەممە 13ـی نیسانی 2025، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامیی کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی نۆزدەهەمین کۆنگری گشتیی حزبەکە و هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ مالیکی لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکەی خواست.