ئێران.. بەهۆی شەپۆلێکی خۆڵبارین سەرجەم خوێندنگەکانی ئیلام داخران

بەهۆی پیسبوونی کەشوهەواوە سەرجەم خوێندنگە و فەرمەنگەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخران.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، فەرمەنگەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی پیسبوونی کەشوهەواوە سەرجەم خوێندنگەکانی داخست.
بەپێی میدیاکانی ئێران، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ڕووی کردووەتە باشوور و ڕۆژئاوای ئێران کوالێتیی هەوا لەو ناوچانە زۆر خراپە و لە پارێزگاکانی، بووشەهر، خووزستان، ئیلام، کرماشان، سنە، هەمەدان و لوڕستان کەشوهەوا بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵ و تەنگیی هەناسەیان هەیە، مەترسیدارە.