هێشتا ژیانی ئۆندەر لە مەترسیدایە

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی لە بارەی تەندروستی سرری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شادی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، تەندروستی ئۆندەر، هەر وەك خۆیەتی و ھیچ گۆڕانێکی ئەوتۆ بەدی نەکراوە و ئێستا لە نێوان مەرگ و ژیان دایە .
گوتیشی: ئێستاش تەندروستی ئۆندەر هەر وەک ئەو کاتەیە کە پزیشکەکان لە دوای نەشتەرگەری ڕایانگەیاند و پرۆسەی چاودێری و چارەسەر لە بەشی چاودێری چڕ درێژە دەخایەنێت، بەهۆی ئەوەی نەشتەرگەرییەکی زۆر قورسی بۆ کراوە و چاوەڕێی هەواڵی چاوەڕێی ھەوالێكی خۆش دەکەین.
هەر ئەمڕۆ هەینی، 18ـی نیسانی 2025، نەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتئینگەیل لە ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، بە گشتیی دۆخی تەندروستی ئۆندەر وەک خۆیەتی، لە بەشی چاودێری چڕ وەک دوێنێ چارەسەرەکانمان بەردەوامە. نەخۆشەکەمان مەترسی زۆری لەسەرە و مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە".
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێری چڕ.
درەنگانی شەوی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، سرری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبۆڵ کراوە.
سرری سورەیا ئۆندەر لەدایکبووی 7ـی تەممووزی 1962 ، کەسایەتی سیاسیی و دەرھێنەری فیلم و ئەکتەری تورکە، ئێستاش جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایە.