وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین: ڕێکخراوە ئیسرائیلییەکان پلانیان هەیە مزگەوتی ئەقسا بتەقێننەوە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین هۆشداریی له پلانی ڕێكخراوه ئیسرائیلییه‌كان ده‌دات له به ئامانجگرتن مزگه‌وتی ئه‌قسا؛ داواش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌وپه‌ڕی جیددییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه بكات.
شه‌ممه، 19ـی نیسانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هۆشداریی له پلانی ڕێكخراوه ئیسرائیلییه‌كان و ڕایگه‌یاند، به نیازن مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودس بته‌قێننه‌وه و خاپووری بكه‌ن و هه‌یكه‌لی سلێمان له شوێنه‌كه‌یدا بونیات بنێنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین هه‌وڵ و پلانی ڕێكخراوه ئیسرائیلییه‌كانی به مه‌ترسیدار و داگیركه‌رانه ناو بردووه و ڕایگه‌یاندووه، هاندانه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پلانبۆداڕژراون و ئامانجیان له‌ناوبردنی پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و مه‌سیحییه له قودس.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین هاوكات گوتوویه‌تی، حكوومه‌تی ئیسرائیل هه‌ست به‌وه ده‌دات پلانه ڕه‌گه‌زپه‌رست و فراوانخوازییه‌كه‌ی بۆ ده‌چێته سه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له به‌رانبه‌ر تاوانه‌كانی دژی خه‌ڵكی غه‌ززه بێده‌نگه، بۆیه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی پلانێكی له‌م شێوه‌یه‌یش ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كردووه به‌وپه‌ڕی جیددییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بكات و ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر هه‌وڵ و پلانێكی له‌م شێوه‌یه بگرێت.