نیودەلهی.. بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک 11 کەس گیانیان سپارد

بەپێی هەواڵێکی دەسەڵاتداران و میدیا ناوخۆییەکان، لە نیودەلهی هیندستان، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون داڕما و لە ئەنجامدا 11 کەس گیانیان سپارد کە سێیان منداڵن.
ڕووداوەکە، لە ناوچەیەک لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شارەکە ڕووی داوە کە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەوکەسانەیە لە ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە کۆچیان کردووە.
کەناڵی NDTV بڵاوی کردەوە، تیمەکانی فریاگوزاری 11 کەسیان بە زیندوویی دەرهێناوە و 11 کەسی دیکەش بە مردوویی، بە درێژایی ڕۆژ، تیمی فریاگوزاریی بەناو داروپەردووەکاندا دەگەڕیین.
نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان ڕایگەیاند "بە مردنی ئەو هاووڵاتییانە دڵتەنگین."
لای خۆیەوە دراوپادی مۆرمو، سەرۆکی هیندستان دڵتەنگیی خۆی بەگیان سپاردنی ئەو هاووڵاتییانە دەربڕی.
کاپیل میشرا، وەزیری دەوڵەت، ڕووخانی 'باڵەخانە نایاساییەکان'ی بۆ گەندەڵیی ناو دەزگای شارەوانیی ناوخۆیی کە لەلایەن پارتێکی سیاسی ڕکابەرەوە بەڕێو ەدەبرێت، گەڕاندەوە و گوتیشی: "پێویستە بەدواداچوون بۆ شێوازی دروستکردنی هەموو ئەو باڵەخانە نایاساییانە بکرێت و ڕێکاری توند بگیرێتەبەر".