شاندی ئیمڕاڵی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا کرد

ئەمڕۆ بۆ جاری چوارەم شاندی ئیمراڵی سەردانی ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵڵا ئۆجەلانی کرد.
دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمڕالی لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: لە بارەی پڕۆسەی ئاشتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند: "کارەکان بەردەوامە"
بوڵدان گوتیشی، ئۆجهلان ههروهها نامەیەکی بۆ سڕی سوورەیا ئۆندەر نارد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست بهو پێیهی کاری زۆری بۆ پرۆسەی ئاشتیی کردووە، هەوڵەکانی بەرز نرخاند و گوتی "ئهو، کەسێکی ئازیزە لەلامان، چونکە کار بۆ ئاشتیی دەکات و لە ڕابردوو کاری جیددیمان بەیەکەوە کردووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی مەرجی پابەندبوون بەمە ئەوەیە کە هەوڵی ئاشتییەکەی ئۆندەر بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ڕۆژی پێنجشەممە، 10ـی نیسان 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) پێشوازیی لە شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کرد.
شاندی دەم پارتی لە سڕی سوورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پێک هاتووە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، پرۆسەی نوێی ئاشتییە لە تورکیا و باکووری کوردستان بوو.