سام براونباک: کورد خاوەنی مۆدێلی پاراستنی ئازادییە لە عێراق

سه‌رۆكی لووتكه‌ی ئازادیی ئایینی ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌كی حه‌كیمه و هه‌موو پێكهاته‌كانی پاراستووه و هه‌مووان له ژێر سایه‌ی ئه‌م سهركردایهتییهدا ئابوورییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه؛ ده‌شڵێت، پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان به ئازادیی ده‌ژین.
چوارشه‌ممه، 23ـی نیسانی 2025، سام براونباك، تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكایه هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو قه‌واره‌یه‌كی ناوازه ببینێت و ده‌یه‌وێت ببینێت ئازادیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه و ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بێت.
سام براونباك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیبینێت له كوردستان ده‌یبینێت به‌تایبه‌تی كه دیموكراسییه‌كی زۆر ئازاد هه‌یه.
سه‌رۆكی لووتكه‌ی ئازادیی ئایینی گوتیشی: كرانه‌وه‌یه‌ك له سووریا هه‌یه و ده‌بێت سوود له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت.
سام براونباك باسی له‌وه‌ش كرد، كورد له عێراق خاوه‌نی مۆدێلێكی تازه‌یه له پاراستنی ئازادیی ئایینی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئازادییه.
کاتژمێر 8:00ـیی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 23-04-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتان و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان دەستی پێ کرد.