عراقچی: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەوپهڕی ئامادەباشیدان

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیسرائیل و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كان ئاسته‌نگ بۆ چاره‌ی دیپلۆماتیی كێشه‌كان دروست ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به ئاشكرا چه‌ندین میكانیزم به‌كار ده‌هێنن.
چوارشه‌ممه، 23ـی نیسانی 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) وێنه‌ی ڕووخسارێكی ترسناكی داناوه و نووسیویه‌تی "هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەوپهڕی ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانەوەی هه‌ر ئه‌گه‌رێك، به‌تایبه‌تی كه پێشتر ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵی تێكده‌رانه و تیرۆر بوونه‌ته‌وه."
عەباس عراقچی، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوانەی دەیانەوێت یاریی به ڕای گشتیی بکەن، چاوەڕوان دەکرێت پەنا بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی نابه‌جێ و ناواقیعی و وێنه‌ی ساخته و دروستكراو له باره‌ی ئێرانه‌وه ببه‌ن.
عراقچی، گوتووشیه‌تی، هه‌ر میلیگرامێكی یۆرانیۆمی ئێرانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم پیتێنراوه.