ئاڵای نوێی سووریا بە فەرمی لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک هەڵکرا

بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د و لابردنی ئاڵاكه‌ی، ئاڵای نوێی سووریا له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵكرا.
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا به سه‌ردانێك له شاری نیویۆركه بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی به‌رزكردنه‌وه و هه‌ڵكردنی ئاڵای نوێی وڵاته‌كه‌ی له به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هاوكات به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كات. تا ئێستا دیار نییه ئاخۆ شه‌یبانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی به به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت یاخود به پێچه‌وانه‌وه.
شاندێكی باڵای حكوومه‌تی سووریا كه پێك هاتوون له ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، محه‌ممه‌د یه‌سر برنییه، وه‌زیری دارایی و عه‌بدولقادر حوسریه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی چه‌ند ڕۆژێكه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكان.
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا به فه‌رمی دانی به حكوومه‌تی نوێی سووریا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د شه‌رعدا نه‌ناوه و سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌یشی هه‌ڵنه‌گرتووه، كه هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك له كۆتوبه‌نده‌كانی به شێوه‌ی كاتیی سووك كردووه.
دوای 14 ساڵ لە شەڕی ناوخۆیی و ێرانکارییەکانی سووریا و پاش ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئەمە یەکەمجارە بە فەرمی ئاڵای نوێی سووریا لەبەردەم بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەنیشت ئاڵای وڵاتانیب دیکە هەڵدەکرێتەوە.