حه‌ماس: ئاماده‌ین سه‌رجه‌م بارمته‌كان ئازاد بكه‌ین

به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه به‌وه ده‌كات، بزووتنه‌وه‌كه‌یان ئاماژه‌یه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكات بۆ ئازادكردنی ته‌واوی بارمته‌كان؛ هاوكات مه‌رجه‌كانیان بۆ ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئاشكرا ده‌كات.
شه‌ممه، 26ـی نیسانی 2025، به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕایگه‌یاندووه، ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕێك بكه‌ون بۆ ئاڵوگۆڕی بارمته‌كان و زیندانییه فه‌ڵه‌ستییه‌كان و ئاگربه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ.
بڕیار وایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شاندنی حه‌ماس به سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیل حه‌یه له قاهیره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میسر كۆ ببێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی هه‌ندێك بیروبۆچوون و پێشنیازه نوێیه‌كه و گۆڕینه‌وه‌ی بارمته و زیندانییه‌كان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس هیوایشی خواستووه پێشنیازه نوێیه‌كه‌یان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ و كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له ته‌واوی كه‌رتی غه‌ززه و گۆڕینه‌وه‌ی بارمته و زیندانییه‌كان و گه‌یشتنی هاریكارییه مرۆییه‌كان بۆ غه‌ززه قبووڵ بكرێت.