پزیشکیان فەرمانی کرد لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکەی بەندەر عەباس بکرێت

مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی ئێران
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی ئێران

سه‌رۆكی ئێران فه‌رمان ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ هۆكاره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس بكرێت؛ هاوكات وه‌زیری ناوخۆی بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ناردووه‌.

شه‌ممه‌، 26ـی نیسانی 2025، مێدیای ئێرانی بڵاوی كرده‌وه‌، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی ئێران فه‌رمانی كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ هۆكاره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری شەهید ڕەجایی له‌ به‌نده‌ر عه‌باس بكرێت. 

مێدیای ئێرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، مه‌سعود پزیشكیان هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی ئێرانی وه‌كوو نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ناردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگه‌داری ڕووداوه‌كه‌ و ڕه‌وشی برینداره‌كان بێت.

ئەمڕۆ، شەممە 26ـی نیسانی 2025، ئاژانسەکانی هەواڵی ئێرانی بڵاویان کردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز کە گوندەکانی دەورووبەریشی لەگەڵ هەژاندووە، لە بەندەری شەهید ڕەجایی بەندەر عەباس، لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕووی داوە و زیانێکی زۆری بە بەندەرەکە گەیاندووە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی ئێران، تەقینەوەکە لە ئەمبارەکانی سووتەمەنی بەندەرە ڕوویداوە و تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرا بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەکە.

دامەزراوە فریاگوزارییەکانی ئێران بڵاویان کردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا 516 برینداری تەقینەوەکەی بەندەر عەباس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان و چوار كه‌سیش گیانیان سپاردووه‌.

 
Fly Erbil Advertisment