فڕۆکەیەکی ئێف18ـی ئەمەریکی لە دەریای سوور کەوتە خوارەوە

هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا ئاماژه به كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك ده‌كات له ده‌ریای سوور؛ ده‌شڵێت، سه‌ربازێكی هێزی ده‌ریایی به سووكی بریندار بووه.
دووشه‌ممه، 28ـی نیسانی 2025، هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ئێف18ـی له ده‌ریای سوور ڕاگه‌یاند.
هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، فڕۆکە جەنگییەکە لە کاتی سووڕانه‌وه‌ی به‌سه‌ر دەریای سووردا به‌سه‌ر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ترومان کەوتووه‌ته خوارەوە و له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یشیدا سه‌ربازێكی هێزی ده‌ریاوانی به سووكی بریندار بووه.
فڕۆكانی سه‌ر كه‌شتی ترومان به‌شدارییان له هێرشه‌كانی سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كردووه و زیانێكی زۆریان به‌ژێر مرۆیی و ماددی بزووتنه‌وه‌كه گه‌یاندووه.