لە هیندستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی هۆتێلێک 14 کەس گیانیان سپارد

ئەمڕۆ چوارشەممە،30ـی نیسانی 2025، پۆلیسی هیندستان ڕایگەیاند، ئاگرێک لە هۆتێلێک لە شاری کۆلکاتا لە ڕۆژهەڵاتی هیندستان کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان سپاردووە.
مانۆج کومار ڤێرما، ئەفسەری پۆلیس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "ئاگرەکە لە هۆتێل ڕێتوراج لە ناوەڕاستی شاری کۆلکاتا کەوتووەتەوە و دوای هەوڵێکی زۆری ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە."
میدیاکانی هیندستان وێنەو ڤیدیۆی ئاگرەکەیان بڵاو کردووەتوە، تێیدا دەرکەوتووە، لە ڕێگەی پەنجەرەی هۆتێلەکەوە خەڵک هەوڵی ڕزگار کردنی خۆی دەدات.
ڕۆژنامەی خۆجێیی "زە تێلێگراف" بڵاویکردەوە، یەکێک لەو کەسانەی لە پەنجەرەوە خۆی هەڵداوە، گیانی سپاردووە.
نارێندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە هەژماری تایبەتی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسی خۆی نووسیویەتی: دڵتەنگم بە گیان سپاردنی ئەو هاووڵاتیانە.
ئاگرکەوتنەوە لە هیندستان، زۆرجار کرێکارانی بیناسازی و دانیشتووان مەرجەکانی بیناسازی و ستانداردەکانی سەلامەتی پشتگوێ دەخەن.
چالاکوانان دەڵێن بەڵێندەران گۆشەی ڕێوشوێنی سەلامەتی دەبڕن بۆ کەمکردنەوەی تێچوونەکان و دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بە کەمتەرخەمی و بێباکی تۆمەتبار دەکەن.
لە ساڵی 2022دا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە باڵەخانەیەکی بازرگانی چوار نهۆمی لە نیودەلهی 27 کەس گیانیان سپارد.
पश्चिम बंगाल की राजधानी कोलकाता में मंगलवार रात एक होटल में भीषण आग लग गई। पुलिस ने बताया कि शहर के मच्छुआपट्टी इलाके में एक होटल में लगी भीषण आग में एक महिला और दो बच्चों समेत 14 लोगों की मौत हो गई।#kolkatafire #Kolkata pic.twitter.com/dpQzVADRqU
— Dainik Hind (@DainikHind) April 30, 2025