رێككەوتنێكی میسر و یۆنان توركیا تووڕە دەكات

میسر و یۆنان سنووری دەریایی نێوانیان ده‌ستنیشانكرد

K24- ھەولێر

وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی، سامح شوكری لەگەڵ ھاوتا یۆنانییەكەی، نیكۆس دندیاس رێكەوتنێكیان واژوو كرد لەبارەی دیاركردنی سنووری دەریایی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دەرەوەی يۆنان. نیكۆس دندیاس سەردانی قاھیرەی كرد بۆ دەستپێكردنی دانووستانەكان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی میسری لە بارەی رێككەوتنی دیاركردنی سنووری دەریایی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.

ھەندێك سەرچاوەی ئاگادار مەزندەی واژووكردنی رێككەوتنیان كرد لە نێوان ھەردوو وڵاتدا بەمەبەستی دیاركردنی سنووری دەریایی لە نێوانیاندا و جەختیشیان كردەوە، لەدوای واژووكردنی رێككەوتنی دەستنیشانكردنی ناوچەی ئابووری لە نێوان یۆنان وئیتاڵیادا، دندیاس لە لێدوانه‌كانیدا لە رۆژی سێشەممەی، 9ی حوزەیران رایگەیاندبوو، سەردانی میسر دەكات بۆ بەدەستھێنانی ھەمان ئەنجام.

میسر ھەوڵدەدات شكست بە رێككەوتنی سەراج و ئەردۆغان بێنێت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا و پێش چەند مانگێك قاھیرە و ئەسینا رێككەوتن، كە پەلە بكرێت لە دیاركردنی سنووری دەریایی لە نێوانیاندا. ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی یۆنان بۆ قاھیرە لە كاتێكی "زۆر گرنگدا" دێت، پاش ئەوەی سنووری نێوان وڵاتەكەی و ئیتاڵیا دیاریكرا.

لە بەرانبەردا، وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئەو رێككەوتنەی دیاریكردنی سنووری دەریایی لە نێوان میسر و یۆناندا رەتكردەوە و لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "ئەو رێككەوتنامەیە لای توركیا پووچەڵە". جەختیشیكردەوە، توركیا دداننانێت بە ھەبوونی سنووری دەریایی لە نێوان ھەردوو دەوڵەتدا.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتدا ئاماژە كراوە،  رێككەوتنی میسر و یۆنان، پەیوەستە بە ناوچەیەك كە توركیا بە لێواری كیشوه‌ریی خۆی دایدەنێت و راشیگەیاند، ئەنقەرە راگەیاندنێكی لەم بارەوە ئاراستەی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژەی كردووە، ئه‌نقه‌ره‌ ئەم رێككەوتنە بە پێشلكردنی مافەكانی دەریایی لیبیاش دەزانێت.

ھەروەھا دەڵێت: ئەنقەرە "ماف و بەرژەوەندی رەوای"  خۆی ھەیە لەو ناوچەیەی رێككەوتنی میسر و یۆنان و توركیا و توركە قوبرسیەكان بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن لە مافی خۆیان.  

سه‌رچاوه‌: RT

م.ئ

Fly Erbil Advertisment