فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمەریکا بەکەل و پەلی سەربازی و لۆجستی لە حەسەکە نیشتەوە

شەممە، 3ـی ئایاری 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە یاوەری دوو هێلیکۆپتەری جەنگی، کە کەرەستەی سەربازی و لۆجستی پێبووە لە بنکەی 'خەراب ئەلجیر' لە گوندەواری ڕمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتووەتەوە.

ڕوانگەی سووری ئاماژەی کردووە، کاروانێکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە چیمەنتۆ و کەرەستەی سەربازی و لۆجستیان پێبووە، لە کێڵگەی نەوتی عومەر و کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە گوندەوارەکانی دێرەزووری بەڕێکەوتوون و بەرەو بنکەکانیان لە پارێزگای حەسەکە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگە، کاروانەکە نزیکەی 25 بارهەڵگری لەخۆگرتبوو کە سیستەمی چاودێری پێشکەوتوو و زرێپۆش و تانکەری سووتەمەنی و ئامێری جۆراوجۆری سەربازی و لۆجستی هەڵگرتبوو.

ڕۆژی پێنجشەممەش، سەرچاوە ناوخۆییەکانی عێراق هەواڵی کشانەوەی کاروانێکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکایان لە سووریاوە بەرە و بنکەی گیارە لە عێراق بڵاوکردەوە.

 

 
Fly Erbil Advertisment