شوێنەوارەکانی کفری نۆژەن دەکرێنەوە

لەماوەی ڕابردوو بەهۆی پەراوێزخستن ونەپاراستنیان بەشی هەرە زۆری شۆینەوارەکلتوری و کەلەپووری و مێژویەکانی کفری داڕوخان ئیستاش هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆنۆژەن کردنەوەیان تابتوانریت هەم سەرنجی گەشتیاران بۆ شارۆچکەکە ڕابکێشریت هەم پارێزگاری لە مێژوی شارستانیەتی کفری بکریت
عیماد ئیسماعیل، شوێنەوارناس بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ژێر تاقی کفری، جاران دەروازەی کفری بۆ دەروازەی سلێمانی بووە، بەشێوازی گومەزی دروستکراوە، بەهەمان شێوەی جاران نۆژەنی دەکەینەوە، ستافی وەستاکانمان لە موسڵەوە هێناوە کە پسپۆڕیان کارکردنە بەو بەرد و گەچەی کە بەکارهێنراوە.
لە کفری هەوڵەکان بۆ نۆژەن کردنەوەی شوێنە کولتوری و کەلەپوری و مێژوییەکان دەستی پێکردووە، ئەمەش هەم بەهۆی پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان و هەمیش بە ئامانجی ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیاران بۆ ناوچەکە.
عوبێد محەممەد، بەڕێوبەری شۆینەواری کفری گوتی: کفری لەبابەتی شوێنەوار شارێکی دەوڵەمەندە، هەموو شوێنێکی کفری شوێنەواری لێیە، وەک (سەرای کفری، قەیسەری کفری، ماڵی داود زەریفە، کۆشکی مەجید پاشای بابان، ئاسیاوەکان، گۆڕدەخمەکان و قەرەئۆغلان کە شارێکە لەژێر زەوی تاوەکوو ئێستا پشکنینمان بۆ نەکردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەستمان کردووە بەهەڵمەتێکی نۆژەنکردنەوە و کاری پاراستن بۆ شوێنەوارەکان سەرەتا لەسەرای کفری دەستمان پێکرد، دواتر ماڵی حەسەنە فەندی، ئیستاش لە تەقویتی کفرین.
شوێنەوارەکان بەشێکی گرنگ لە شارستانیەتی هەر وڵاتێک، لە بواری گەشتوگوزاریش سوودی زۆریان لێدەبنیرێت، بۆیە نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکانی کفری رۆڵی گرنگی دەبێت لە راکێشانی گەشتیاران بۆ ئەم دەڤەرە.