تورکیا ڕێکارێک دژی ناتانیاهۆ دەگرێتەبەر

نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نیازیان نییه ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به ڕووی فڕۆكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل واڵا بكه‌ن بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ ئازه‌ربایجان ده‌یكات.
شه‌ممه، 3ـی ئایاری 2025، نووسینگه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕاگه‌یاند، توركیا ئاماده نییه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به ڕووی فڕۆكه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل‌دا واڵا بكات كه بڕیار وایه له ناتانیاهۆ له نێوان 7 بۆ 11ـی ئه‌م مانگه سه‌ردانی ئازه‌ربایجان بكات.
ژماره‌یه‌ك له ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندن و ماڵپه‌ڕه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، توركیا له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی ئازه‌ربایجان به نیازه ڕێگه به فڕۆكه‌كه‌ی ناتانیاهۆ بدات ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی ناوبراو بۆ ئازه‌ربایجان به‌كار بهێنێت.
تشرینی دووه‌می 2024، توركیا ڕه‌تی كرده‌وه ڕێگه فڕۆكه‌ی ئیسحاق ههرتهسووع، سه‌رۆكی ئیسرائیل بدات ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ردانی ئازه‌ربابجان به‌كار بهێنێت كه ههرتهسووع به مه‌به‌ستی به‌شداری له لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كرد.
پێنجشەممە، 24ـی نیسانی 2025، ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆتی ئیسرائیلی، بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو، ناتانیاهۆ سەردانێکی فەرمی بۆ باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ئەنجام دەدات، لەوێدا لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی وڵاتەکە کۆ دەبێتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەکە، سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ ئازەربایجان بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە. یەکەمیان؛ ڕازیکردنی باکۆ لە بەشداریکردن لە ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمی. دووەمیشیان؛ لەبارەی گەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا تایبەت بە پرسی سووریا.
لە 9ـی ئاداری ئەمساڵ، ئازەربایجان باڵیۆزخانەی لە تەلئەڤیڤ کردەوە، ئەمەش دوای 30 ساڵ لە پەیوەندی دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات.
هەروەها میکایل جابارۆڤ، وەزیری ئابووری ئازەربایجان لە 19ـی ئاداری ئەمساڵ، سەردانی ئیسرائیلی کرد و لەوێدا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئێلی کۆهین، وەزیری وزەی ئیسرائیل واژۆ کرد بۆ مەبەستی گەڕان بەدوای غاز لە وڵاتەکەدا.
لە ساڵی 1992 ئازەربایجان دانی بە دەوڵەتی ئیسرائیل‌دا نا و لەو کاتەوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە. ناتانیاهۆ پێشتر دووجار سەردانی باکۆی کردووە، جارێک لە مانگی ئابی ساڵی 1997 و جارێکی دیکە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2016.