بەریتانیا چوار ئێرانی بە تۆمەتی هەوڵی کردەی تیرۆریستی دەستگیر کرد

پۆلیسی بەریتانیا دەستگیرکردنی پێنج کەسی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕایگەیاند، کە چواریان هاووڵاتی ئێرانین.

پۆلیسی لەندەن بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی ئایاری 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دەستگیرکراوەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا لە لەندەن، مەنچستەر و سویندون لە بێرمنگام دەستگیرکراون و گومانیان لێ دەکرێت پلانیان داڕژ بێت بۆ ئەنجامدانی کردەیەکی تیرۆریستی لە ناوچەیەکی تایبەت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی لەندەن هاتووە، بە تەواوی ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشكرا نەکراوە؛ بەڵام ئاماژەیداوە، چوار کەسیان هاووڵاتیی ئێرانین و تەمەنیان لە نێوان 29 بۆ 46 ساڵدایە و تۆمەتباری پێنجەمیش تاوەکوو ساتی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوەکە لە ژێر لێکۆڵینەوە بووە.

هەروەها دۆمێنیک مۆرفی، سەرۆکی بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پۆلیسی لەندەن ئاماژەیداوە، لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بەردەوامە بۆ ئەوەی بزانن چ پەیوەندییەک هەیە لەنێوان تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان و زانیاریی هەواڵگری لە بارەی کردەیەکی تیرۆریستی.

 
 
Fly Erbil Advertisment