ئاژانسێک: یەدەگی چەکی پاکستان تەنیا بەشی چەند ڕۆژێکی جەنگ دەکات

ئاژانسێكی هه‌واڵی هیندی ئاماژه به‌وه ده‌كات، پاكستان به ده‌ست كه‌می یه‌ده‌گی چه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت؛ ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر جه‌نگ له‌گه‌ڵ هیند هه‌ڵبگیرسێت، یه‌ده‌گه‌كه‌ی ته‌نیا به‌شی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م ده‌كات.
دووشه‌ممه، 5ـی ئایاری 2025، ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی ئاسیا (ANI) كه ئاژانسێكی هیندییه ڕایگه‌یاند، سوپای پاكستان به ده‌ست كه‌می یه‌ده‌گی چه‌ك به‌تایبه‌تی تۆپه‌وه ده‌ناڵێنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی تۆپه‌كانی بۆ ئۆكرانیا ناردووه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی ئاسیا له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر جه‌نگ له نێوان هیند و پاكستان هه‌ڵبگیرسێت، یه‌ده‌گی چه‌كی پاكستان به‌تایبه‌تی تۆپ و هاوه‌ن ته‌نیا به‌شی چوار ڕۆژ ده‌كات.
ئاژانسه‌كه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كارگه‌كانی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی پاكستان ڕووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه له پڕچه‌ككردنی سوپای وڵاته‌كه به‌هۆی گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا و كه‌می توانای به‌رهه‌مهێنان.
لە 22ـی نیساندا زیاتر لە 20 کەس کە زۆربەیان گەشتیار بوون لە کشمیر کوژران، حکوومەتی هیند به سه‌رۆكایه‌تی نارێندرا موودی، سەرۆکوەزیرانی پاکستانی بە تێوەگلانی لە هێرشەکەدا تۆمەتبار کرد و سوێندیشی خوارد بەرپرسیارەکان سزا بدات.
پاکستان له به‌رانبه‌ردا ڕەتی کردەوە هیچ پەیوەندییەکی بەو هێرشەوە هەبێت و هۆشداریشی دا لە تۆڵەسەندنەوە ئەگەر هیندستان هەنگاوی سەربازیی بگرێتە بەر.