ئاژانسێك: ئیمارات نێوه‌ندگیریی سووریا و ئیسرائیلی كردووه

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه، ئیمارات نێوه‌ندگیریی دانوستانه نهێنییه‌كانی نێوان سووریا و ئیسرائیل ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندیی نهێنیی له نێوان هه‌ردوولا دامه‌زراندووه.
چوارشه‌ممه، 7ـی ئایاری 2025، ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاوی كرده‌وه، ئیمارات كه‌ناڵێكی نهێنیی له نێوان ئیسرائیل و سووریا دامه‌زراندووه و نێوه‌ندگیریی له نێوانیاندا ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، دانوستانه‌كان له نێوان ته‌لئه‌ڤیڤ و دیمه‌شق ناڕاسته‌وخۆن و تایبه‌تن به پرسه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان و بونیاتنانی متمانه له نێوان هه‌ردوو وڵات كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمییان نییه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و كه‌ناڵه‌ی ئیمارات دایمه‌زراندووه، ته‌نیا ئه‌ركی بریتییه له دۆسیه ئه‌منییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به تیرۆره‌وه هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئۆپه‌راسیۆن و چالاكییه‌كانی سوپای ئیسرائیل له سووریاوه نییه.
یەکشەممە 13ـی ئاداری 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی کۆماری سووریا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە ئەبوزەبی و لەلایەن عەبدوڵلا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێشوازیی لێ کرا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە، ئەحمەد شەرع و شاندی یاوەری لەگەڵ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد.