گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێت

ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له دوو ڕۆژی داهاتوودا گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێت؛ هاوكات شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌ش ئاشكرا ده‌كات.
هه‌ینی، 9ـی ئایاری 2025، ئاژانسی "ته‌سنیم"ـی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، گه‌ڕی چواره‌می دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، 11ـی ئایار به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاژانسی "ته‌سنیم"ـی ئێرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌م گه‌ڕه‌ی دانوستانه‌كان له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عوممان به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێنجشه‌ممه، 1ـی ئایاری 2025، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بڕیار بوو گەڕێکی دیکەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ نێوان تاران و واشنتن، شەممە لە 3ـی ئایاری 2025 لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت، بەڵام وەزیری دەرەوەی عوممان وەک نێوەندگیر پێشنیازیی دواخستنی دانوستانەکانی کردووە بۆ کاتێکی دیکە.
ئیسماعیل بەقائی گوتبووشی، وادەی نوێی و شوێنی بەڕێوەچوون گەڕێکی دیکەی دانوستانی ناڕاستەخۆی نێوان ئێران و ئەمەریکا لەلایەن لایەنی عوممانەوە دەست نیشان دەکرێت.
بەقائی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵە دیبلۆماتییەکان بۆ زامنکردنی ماف و بەرژەوەندییە یاساییەکانی گەلی ئێران، کۆتایی هێنان بە سزا و گەمارۆ سەپێندراوەکان و فشارە ئابوورییەکان بەردەوام دەبێت.