ئه‌فغانستان.. تاڵیبان یاری شه‌تره‌نجی قه‌ده‌غه كرد

حكوومه‌تی تاڵیبان یاری شه‌تره‌نج ده‌خاته لیستی یارییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێكه له‌و یارییانه‌ی گره‌وی دارایی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای فه‌رمان به چاكه و نه‌هی له خراپه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه.
یه‌كشه‌ممه، 11ـی ئایاری 2025، ئاتاڵ ماشوانی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌رزش له حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند، یاری شه‌تره‌نجیان تاوه‌كوو كاتێكی نادیار خستووه‌ته لیستی یاری و چالاكییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، به‌و پێیه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسای فه‌رمان به چاكه و نه‌هی له خراپه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه كه ساڵی ڕابردوو ده‌رچووه.
ئاتاڵ ماشوانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌م یارییه په‌یوه‌ست به پرسه دینییه‌كان و گره‌وی دارایی له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه تاوه‌كوو كاتێكی نادیار یاریكردنی قه‌ده‌غه كراوه.
شه‌ممه، 10ـی ئایاری 2025، پۆلیسی حكوومه‌تی تاڵیبان ڕایگه‌یاند، 14 كه‌سیان له ماڵێك له ویلایه‌تی ته‌خار له باكووری ئه‌فغانستان ده‌ستگیر كردووه، كه شه‌ویان به ده‌رفه‌ت زانیوه و به‌یه‌كه‌وه كۆ بوونه‌ته‌وه و مۆسیقایان ژه‌نیوه و گۆرانی‌یان گوتووه‌ته‌وه.
پۆلیسی حكوومه‌تی تاڵیبان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی هاووڵاتییان و دراوسێكانی ماڵه‌كه‌یان هه‌راسان كردووه.
دووشه‌ممه، 2ـی ئه‌یلوولی 2024، هیبه‌توڵڵا ئاخونزاده، سه‌ركرده‌ی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان فه‌رمانی به به‌رپرسانی ئه‌فغانستان كرد "یاسای نوێی ڕه‌وشت جێبه‌جێ بكه‌ن."
یاسای نوێی ڕه‌وشت له 35 بڕگه پێك هاتووه و مانگی ئابی 2024 ڕاگه‌یه‌ندرا و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانستانی له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له خۆ گرتووه.
ئه‌م یاسایه چه‌ند بوارێكی له خۆ گرتووه، له‌وانه: هه‌ڵواسینی وێنه‌ی زینده‌وه‌ران و هاوڕه‌گه‌زبازی و پێشبڕكێكانی وه‌كوو شه‌ڕه‌كه‌ڵه‌شێر و شه‌ڕه‌سه‌گ و ژه‌نینی مۆسیقا له شوێنه گشتییه‌كان.
چوارشه‌ممه، 21ـی ئابی 2024، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی "ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه"ـی حكوومه‌تی تاڵیبان، ڕایانگه‌یاند "وه‌كوو ئه‌ركی ساڵانه، له ماوه‌ی ساڵێكدا 21 هه‌زار ئامێری مۆسیقایان له‌ناو بردووه."
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی "ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه" له حكوومه‌تی تاڵیبان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له دژی ئه‌و كارانه‌یه كه دژی ئیسلامن"
هاوكات پۆلیسی ڕه‌وشت له ئه‌فغانستان هانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی دا "له بۆنه و ئاهه‌نگه‌كاندا مۆسیقا به كار نه‌هێنن." هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبوو "هه‌زاران كاسێتی فیلمی به‌دڕه‌وشتییان له‌ناو بردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆریش له كۆمپیوته‌ری كه‌سیدا گرتووه."