سەفین دزەیی: هەوڵ دەدەین کۆمپانیا ڕووسییەکان بهێنینە کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی ئایاری 2025، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێـمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24 ڕایگەیاند "هەوڵێکی زۆرمان داوە تاکوو کۆمپانیا ڕووسییەکان بێنە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن."
دەشڵێت: لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا ڕووسییەکان لە بواری وزە ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە.
گوتیشی: هەرێمی کوردستان بەردەوام هەوڵی داوە دەستی دۆستایەتی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی درێژ بکات، زۆر نەتەوە و زۆر وڵات هەبوون کە پێشوازییان لە هەڵویستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی دەشڵێت: ئێمە دڵخۆشین بەوەی پەیوەندییەکی باش و دێرینمان لەگەڵ ڕووسیا و گەلی ڕووس و حکوومەتەکەشی هەیە، ئێمە نێوێنەرایەتییمان لە مۆسکۆ هەیە، هەروەها نێردەی دیپلۆماسی ڕووسیاش ساڵانیکی زۆرە لە هەولێرە.
سەفین دزەیی، ڕاشیگەیاند "لە ڕووی ئابووری، زانستی و کۆمەلایەتی هەوڵمان داوە پەیوەندییەکان پتەوتر بکەین.