شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری بەرگری بەلجیکا کۆبوونەوە

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەلجیکا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری بەرگری کۆبوونەوە.

لە چوارچێوەی سەردانی شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بە سەرۆکایەتی هوشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، لە دوو دیداری جیا، لەگەڵ هەر یەک لە  پیتەر دی روڤەر سەرۆکی پەرلەمانی فیدڕاڵی بەلجیکا و ثیۆ فرانکن وەزیری بەرگری بەلجیکا کۆبوونەوە. 

 لە هەردوو دیدارەکەدا بە وردی گفتووگۆ لەبارە دوایین پێشهاتی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە تەوەری نێو کۆبوونەوەکەبوون.

هەر لە کۆبوونەوەکانیاندا، شاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڵوێست و بۆچوون و سیاسەتی پ.د.ک سەبارەت بە دوایین گۆڕانگاریی و پێشهاتی ناوچەکە، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕوونی باسی لێوەکرا.

 
 
Fly Erbil Advertisment