دادوەرێک بۆ ترەمپ: دەبێت بە فەرمانی دادگا دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران ڕابگیرێت

دادوەرێکی ئەمەریکی فەرمانی بە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا کرد، کە بەنیازن کۆمەڵێک کۆچبەر بگوازرێنەوە بۆ باشووری سوودان، ڕابگرن و گوتی: دیپۆرتکردنەوەیان ئەگەری پێشێلکردنی فەرمانی دادگایە.

برایان مێرفی، دادوەری ناوچەی ئەمەریکا لە بۆستن لە میانی دانیشتنێکدا کە بە بەپەلە ڕێکخرابوو، گوتی: لەکاتێکدا ئیدارەی ترەمپ، فەرمانی گەڕانەوەی فڕۆکەکە نادات،  ئەوە بژاردەیە، وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ دەتوانێت بەکاریبهێنێت بۆ پابەندبوون بە فەرمانەکەی.

مێرفی هۆشداریدا لەوەی بەرپرسان دەتوانن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت ئەگەر دەرکەوت، فەرمانی پێشێل کردووە، دیپۆرتکردنەوەی خێرای کۆچبەران بۆ وڵاتانی دیکە جگە لە وڵاتانی خۆیان قەدەغە کردووە، پێش ئەوەی دەرفەتیان هەبێت نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئەگەری ئەشکەنجەدان یان گۆشەگیری لەو وڵاتانەدا بخەنەڕوو.

مێرفی بە پارێزەری وەزارەتی دادی ئەمەریکا ئەلیانس پێرێزی وتووە "بەڵگەیەکی بەهێزم هەیە، کە بڕیاری قەدەغەکردنی سەرەتاییم پێشێل کراوە".

مێرفی لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی دیموکراتەکانەوە دەستنیشانکراوە، ڕایگەیاند "هەر کۆچبەرێک بڕیاری قەدەغەکردنەکە دەیگرێتەوە لە ڕێگەی خۆیدا بۆ ئەو وڵاتە ئەفریقییە، پێویستە لە دەستبەسەری حکوومەتدا بمێنێتەوە تاوەکو دانیشتنی دیکە."

گوتیشی: وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ سەرپەرشتی کۆچبەری و جێبەجێکردنی گومرگی ئەمەریکا دەکات، دەتوانێت بە چەندان شێوە پابەند بێت بەم فەرمانە.

ئەم پێشهاتە نوێنەرایەتی پێکدادانێکی نوێ دەکات لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵی و ئیدارەی ترەمپ لە کاتێکدا هەوڵدەدات داواکارییەکانی ترەمپ بۆ دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ وەک بەشێک لە کارنامەی توندڕەوی کۆچبەری جێبەجێ بکات.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment