دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران دەستیپێکرد

گەری پێنجەمی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لە ڕۆما دەستیپێکرد و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوانیان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەبێت.
هەینی، 23ـی ئایاری 2025، گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران کە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەستیپێکرد.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر به‌در بن حه‌مه‌د ئه‌لبوسه‌عیدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان ڕایگه‌یاند، گه‌ڕی پێنجه‌می دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو، 23ـی ئایار له ڕۆما به‌ڕێوه ده‌چێت.
یەکشەممە، 11ـی ئایاری 2025، هەردوو شاندی ئەمەریکا و ئێران، لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، بۆ چوارەمین جار کۆ بوونەوە.
کۆبوونەوەکە، بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوە چوو.
پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمەریکی، بڵاوی کردەوە، گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، زیاتر 3 کاتژمێری خایاندبوو.