بەرپرسی نوێی شاباک: دژی ڕێککەوتنی گەڕانەوەی دەستگیرکراوەکانی غەززەم

ڕۆژنامەی هارێتزی ئیسرائیلی لە زاری دەیڤید زینی، سەرۆکی نوێی دەزگای ئاسایشی گشتیی ئیسرائیل "شاباک" ڕایگەیاندووە "دژی گەیشتن بە ڕێککەوتنە سەبارەت بە گەڕانەوەی دەستگیرکراوەکان لە غەززە و شەڕی ئێستای کەرتی بە "جەنگی وجود" وەسف کردووە.
دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستبەکاربوونی ژەنەڕاڵ زینی وەک بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی شاباک، لە شوێنی ڕۆنێن بار کە مانگی ڕابردوو دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی ینێت بڵاوی کردەوە، دوێنێ حکوومەتی ئیسرائیل بڕیاری کشانەوەی ئەندامانی لە شاندەکەیدا کە بەشداری دانوستانەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان دەکەن، لەلایەن دۆحەی پایتەختی قەتەرەوە میوانداری دەکرێت.
ماڵپەڕی هەواڵی ئیسرائیلی ڕوونی کردەوە، ئەو بڕیارە دوای ئەوە هاتووە، دانوستانەکان لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس گەیشتە "بنبەست".