ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی حه‌ماس سووریایان به‌جێ هێشت

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده سیاسییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كه له ڕژێمی پێشووی سووریا نزیك بوون و له‌و وڵاته‌دا نیشته‌جێ بوون و كاری سیاسی‌یان ده‌كرد، سووریایان به‌جێ هێشتووه.
شه‌ممه، 24ـی ئایاری 2025، سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده سیاسییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كه له ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشووی سووریا نزیك بوون و له‌و وڵاته‌دا كار و چالاكی سیاسی‌یان ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریاوه كێشه‌یان بۆ دروست كرا و چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست كرد، ناچار بوون سووریا به‌جێ بهێڵن.
هاوكات، یه‌كێك له‌و سه‌ركرده سیاسییه فه‌ڵه‌ستینییانه ڕایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی دیكه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیی ده‌كران، سووریایان به‌ره‌و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی دیكه، له‌وانه‌ش لوبنان به‌جێ هێشتووه.
سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای محەممەد بن سەلمان، جێنشنینی سعوودییە، بڕیاری داوە هەموو سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت.
چوارشەممە، 14ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودییە، لە ڕیاز، کۆ بووەوە. هاوکات ئاژانسی فەرمی تورکیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە شێوازی ئۆنلاین بەشداریی کۆبوونەوەکەی کردبوو.
کۆشکی سپی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە ئەحمەد شەرع کردبوو "تیرۆریستە فەڵەستییەکانی نێوخۆیی سووریا، بەتایبەت ئەوانەی سەر بە حەماس، جیهادی ئیسلامی و جەبهەی شەعبین و دژایەتیی ئیسرائیل دەکەن، لە وڵاتەکەی دەر بکات."