دیاربەکر..لە ساڵڕۆژی 100ساڵەی ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیراندا پێشانگەیەکی کتێب دەکرێتەوە

لە دیاربەکر بۆ یەکەمجار پێشانگەیەکی تایبەت بە کتێبە کوردییەکان دەکرێتەوە و  تێیدا  هەزاران کتێبی کوردی نمایش دەکرێت.

چوارشەممە، 28ـی ئایاری 2025، گەورە شارەوانیی دیاربەکر لە مەیدانی( شێخ سەعیدی پیران)  بە بۆنەی 100ساڵەی ساڵیادی ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران و هاوەڵانی، پێشانگەیەکی تایبەت بە کتێب دەکاتەوە، ئەم چالاکییە بە ناوی 'ڕۆژانی کتێبی کوردی'  لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە تاوەکوو ڕۆژی یەکشەممە، 1ـی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

پیشانگەکە، ڕۆژانە، لە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ تاوەکوو هەشتی شەو بەردەوام دەبێت و 33 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی تێدا بەشدارن.

سونگول کەسکین، بەڕێوەبەری وەشانخانەی ئاڤێستا، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەمە یەکەمین جارە پێشەنگایەکی لەم جۆرە لێرە بەڕێوە بچێت، بەتایبەتی لە ساڵڕۆژی 100ساڵەی ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران.

لە پێشانگەکەدا هەزاران کتێبی کوردی لە بوارەکانی، مێژوو، ئەدەب، ئایین، زانستی و چەندین بواری دیکە، نمایش کراون.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment