باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە دیمەشق کرایەوە و شەرع و نێردەی ترەمپیش کۆ بوونەوە

سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا كۆ ده‌بنه‌وه و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیداری نێوان دیمه‌شق و واشنتن تاوتوێ ده‌كه‌ن.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئایاری 2025، باره‌گای مانه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له دیمه‌شق له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا و تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له دیمه‌شق كرایه‌وه و دواتریش باراك له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی سووریا كۆ بووه‌وه.
تۆم باراك له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌م زووانه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سووریا ده‌وڵه‌تێكه پشتیوانیی له تیرۆر ناكات.
باراك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌ركی هێزه‌كانی ئەمەریکا له سووریا له ناوبردنی تیرۆره، هاوكات كار ده‌كه‌ن بۆ هاندانی وەبەرهێنان و بازرگانیی له‌و وڵاتە بە مەبەستی ده‌ربازبوون له لێکەوتەکانی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ری، كه به‌م دواییه تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ڵگرت.
سەرەتای ئەم هەفتەیە، ڕۆژی شه‌ممه، 24ـی ئایاری 2025، میدیای فەرمیی سووریا بڵاویان كردبووه‌وه، تۆم باراك له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌ردانه‌کەی تۆم باراك یه‌كه‌مین سه‌ردانێتی بۆ سووریا له دوای هه‌ڵگرتنی سزا‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته به بڕیارێكی دۆناڵد تره‌مپ كه له سعوودیه‌دا ڕایگه‌یاندبوو.
هەروەها پێشتر تۆم باراك ڕۆژی هه‌ینی 23ـی ئایاری 2025، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) نووسیبووی" هه‌ڵگرتنی سزا‌كانی سه‌ر سووریا له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه، ده‌بێته هۆی تێكشكاندنی ڕێكخراوی داعش به‌تایبه‌تی له‌و وڵاته".
باراك، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، هه‌ڵگرتنی سزا‌كانی سه‌ر دیمه‌شق، ده‌رفه‌تێكه بۆ ئایینده‌ی گه‌لی سووریا. هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانیوه دیدگای تره‌مپ بۆ سووریا وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
شەممە 24ـی ئایاری 2025، تۆم باراك لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد "لە ئیستانبوڵ لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی کۆماری سووریا و ئەسعەد شه‌یبانی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە کۆ بوومەوە، تاوتوێی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ترەمپمان کرد بۆ هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی سەر سووریا و دووبارە گەڕانەوەی خۆشگوزەرانی و ئاشتی بۆ وڵاتەکە."
باسی لەوەش کردبوو، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا ئامانجی ئه‌مه‌ریكایه بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش لە وڵاتەکەدا. هەروەها ستایشی شەرعی کردبوو بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.