ئه‌فغانستان.. تاڵیبان یاریی ئه‌تاری و فیشه‌ی قه‌ده‌غه كرد

حكوومه‌تی تاڵیبان سنووردارکردنی چالاکییە وەرزشییەکانی ئەفغانستانی چڕکردووەتەوە و فەرمانی نوێی دەرکردووە بۆ قەدەغەکردنی یاریی تۆپی پێی ئه‌لیكترۆنی "ئه‌تاری" و تۆپی پێی سەر مێز "فیشه" و بە "پێچەوانەی یاسای ئیسلامی" دەزانێت و گەنجان لە ئایینەکەیان سەرقاڵکردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە سنووردارکردنی کۆمەڵگا بە تایبەتی لەسەر گەنجان فراوانتر دەبێت.
حكوومه‌تی تاڵیبان له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا كۆتوبه‌ندی خسته سه‌ر چه‌ند بوارێكی تایبه‌ت به گه‌نجان و لاوانی ئه‌فغانستان و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك یاری هه‌یه پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌قه شه‌رعییه‌كانی ئایینی ئیسلامن.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئایاری 2025، حكوومه‌تی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان له بڕیارێكدا یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان تۆپی پێی سه‌رمێز (فیشه)ـی له گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ی كرد و ڕایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ یاسا و ده‌قه شه‌رعییه‌كانی ئایینی ئیسلام ناگونجێن و به لاڕێیاندا ده‌بات.
پۆلیسی ئه‌فغانستان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌یان شوێنی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و تۆپی پێی سه‌رمێز (فیشه)ـی به‌تایبه‌تی كه ل ویلایهتهكاتهكانی هه‌رات، به‌ڵخ و دایكوندی و ناوچه‌كانی دیكه داخستووه.
حكوومه‌تی ئه‌فغانستان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م جۆره یارییانه گه‌نجان له ئه‌ركه ئایینییه‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له به‌رپرسانی تاڵیبان یاریزانه پلاستیكه‌كانی یاری (فیشه)ـیان به (بت) چوواندووه و گوتوویانه، به پێی بنه‌ماكانی ئیسلام قه‌ده‌غه‌یه و ناشه‌رعییه.
به گوێره‌ی مێدیاكان، گه‌نجان و خاوه‌نی شوێنی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی فه‌رمان به چاكه و نه‌هی له خراپه كردووه و داوا ده‌كه‌ن، پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌دا بكرێته‌وه و ئه‌م چالاكییانه‌یان لێ قه‌ده‌غه نه‌كرێت.
یه‌كشه‌ممه، 11ـی ئایاری 2025، ئاتاڵ ماشوانی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌رزش له حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند، یاری شه‌تره‌نجیان تاوه‌كوو كاتێكی نادیار خستووه‌ته لیستی یاری و چالاكییه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، به‌و پێیه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاسای فه‌رمان به چاكه و نه‌هی له خراپه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه كه ساڵی ڕابردوو ده‌رچووه.
ئاتاڵ ماشوانی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئه‌م یارییه په‌یوه‌ست به پرسه دینییه‌كان و گره‌وی دارایی له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه تاوه‌كوو كاتێكی نادیار یاریكردنی قه‌ده‌غه كراوه.
شه‌ممه، 10ـی ئایاری 2025، پۆلیسی حكوومه‌تی تاڵیبان ڕایگه‌یاند، 14 كه‌سیان له ماڵێك له ویلایه‌تی ته‌خار له باكووری ئه‌فغانستان ده‌ستگیر كردووه، كه شه‌ویان به ده‌رفه‌ت زانیوه و به‌یه‌كه‌وه كۆ بوونه‌ته‌وه و مۆسیقایان ژه‌نیوه و گۆرانی‌یان گوتووه‌ته‌وه.
پۆلیسی حكوومه‌تی تاڵیبان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی هاووڵاتییان و دراوسێكانی ماڵه‌كه‌یان هه‌راسان كردووه.
دووشه‌ممه، 2ـی ئه‌یلوولی 2024، هیبه‌توڵڵا ئاخونزاده، سه‌ركرده‌ی باڵای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان فه‌رمانی به به‌رپرسانی ئه‌فغانستان كرد "یاسای نوێی ڕه‌وشت جێبه‌جێ بكه‌ن."
یاسای نوێی ڕه‌وشت له 35 بڕگه پێك هاتووه و مانگی ئابی 2024 ڕاگه‌یه‌ندرا و سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانستانی له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له خۆ گرتووه.