سەدر: هیچ لایەنێک بۆی نییە ناوی ئێمە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکار بهێنێت

تا ئێستا هه‌ڵوێستی فه‌رمی ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بۆ به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا دیار نییه؛ هاوكات موقەتەدا سەدر، دژی به‌كارهێنانی ناوی خۆی و ئالی سه‌دره بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
شه‌ممه، 31ـی ئایاری 2025، موقته‌دا سه‌در، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، ڕێگه نادات ناوی خۆی و ئالی سه‌در، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ و به ئاشكرا و به نهێنیی له لایه‌ن هیچ لایه‌نێكی سیاسییه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنرێت و ده‌نگی پێ كۆ بكرێته‌وه.
موقته‌دا سه‌در، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، مافی هه‌موو هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌تانه پشكی خۆیان له سامانی وڵات وه‌ربگرن ته‌نانه‌ت لە گه‌نده‌ڵه‌كانیش ئه‌و مافه وەربگرن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ده‌نگیان پێ نه‌درێ و كارتی هه‌ڵبژاردنیان پێ نه‌درێت، چونكه گه‌نده‌ڵ هه‌ر چه‌نده خۆی به باش نیشان بدات، هه‌ر تاوانباره.
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە گوتووشیه‌تی: "بێده‌نگیمان بۆ خۆی بهدهنگەوههاتنه، واته كاتێك له به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵی گه‌نده‌ڵكاران بێده‌نگ ده‌بین، به‌و مانایه نییه لێیان ڕازین، هه‌رگیز باوه‌ڕیان پێ مه‌كه‌ن."
شه‌ممه، 19ـی نیسانی 2025، ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، كه‌سایه‌تیی نزیك له موقته‌دا سه‌در، له په‌یامێكدا كه له پلاتفۆرمی (تێلیگرام) بڵاوی كردەوە، نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانی له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌در، به پێویست دەزانێت.
ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، گوتبووی: هانی عێراقییه‌كان ده‌ده‌ین بۆ نوێكردنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان وه‌كوو ئه‌ركێكی زۆر پێویست.
ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، جه‌ختیشی كردبووەوە، ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، زۆر زیاتر بێت له ژماره‌ی به‌شداربووان.
ڕۆژی 27ـی ئاداری 2025، موقتەدا سەدر پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند "بەشداریی پرۆسەی داهاتووی سیاسی عێراق ناکات کە تەنیا لە پێناو بەرژەوەندیی تائیفی و حزبییە."
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.