مەسرور بارزانی و ئەسعەد عیدانی جەخت لە ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری بەسرە، پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرەیان تاوتوێ کرد.

شەممە 31ـی ئایاری 2025، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە کرد .

لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرە کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و مافى گشت ناوچە و پێکهاتەکانی عێراق.

 
Fly Erbil Advertisment